
بەغدا - INA
عادل کەریم ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری كارهبا ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی سەقامگیری دابینکردنی وزە، ئاماژەی بەوەشکرد، پلانێک هەیە بۆ دابینکردنی غاز لە ڕێگەی سەکۆیەکی دانراو لە چوار وڵاتەوە.
کەریم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا دۆخەکە باشە، ئێمەش چەند ڕێکارێکمان گرتووەتەبەر، محەمەد شیاع سودانی، سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیرانی فهرمانی هاوردەکردنی گازۆیل لە وڵاتانی دراوسێ و تەواوکردنی پلاتفۆرمی دانراو لە خورزوبەیر کردووە كه له ئێستادا عێراق کاردەکات بۆ دابینکردنی بەدیل بۆ غاز لە چەند وڵاتێکەوە، لەوانە قەتەر، جەزائیر، ئەندەنوسیا، و بەرازیل، جگە لە وڵاتانی دیکەی ناو بازاڕی جیهانی".
ڕوونیشی کردەوە کە "قەبارەی هاوردەکردن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی دانراو دەگاتە 400 مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا، کە یەکسانە بە توانای بەرهەمهێنانی لە نێوان 1500 بۆ 2000 مێگاوات کارەبا".
سەبارەت بە پلانەکانی خۆبژێوی غاز، ڕاوێژکارەکە ئاماژەی بەوەدا کە "حکومەت پێشکەوتنی بەدەستهێناوە لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غازی پەیوەندیدار و کێڵگە غازییەکان، و پێشبینی دەکرێت عێراق لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٩ دەست بکات بە وەرگرتنی بڕێکی بەرچاو لە بەرهەمی ناوخۆیی، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردە".
سەبارەت بە پێداویستییەکانی ئێستای وزە، ڕوونیکردەوە، "حکومەت ژمارەیەک پڕۆژەی گەورەی وێستگەی کارەبای ڕەوانەی جێبەجێکردن کردووە، کە توانای بەرهەمهێنانیان دەگاتە 35 مێگاوات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان لە ساڵانی داهاتوودا".
سەبارەت بە هاوینی داهاتوو، ڕاوێژکارەکە ئاماژەی بەوەدا کە "دوو کێشەی گەورە هەیە: یەکەمیان بەردەستبوونی سووتەمەنییە بۆ وێستگەکانی کارەبا، کە حکومەت کار بۆ چارەسەرکردنی دەکات، دووەمیشیان پەرەسەندنی خواست لەسەر وزە بەهۆی فراوانبوونی ژمارەی دانیشتوان و زیادبوونی بەکاربردن جەختیکردەوە کە "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری سیستەمی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان".
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە