دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە لە چەند پارێزگایه‌ك و جادووگەرییان سیحربازی ئەنجامداوە

ئەمنی
  • 25-03-2025, 14:20
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئه نجومه نی باڵای دادوه ڕی ئه مڕۆ سێشه ممه ، ده ستگیرکردنی ئه و که سانه ی که تۆمه تبارن به کرده وه ی جادووگەری و سیحربازی لە چەند پارێزگارێکی ڕاگەیاند.

    لە راگه‌یندراوێكدا کە لەلایەن ئەنجومەنەکەوە بڵاوکراوەتەوە، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووە "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا ئەمنییەکان کە پەیوەندییان بە بەرەنگاربوونەوەی دیاردە لادانەکانەوە له‌كاره‌ نابه‌جێكان هەیە، ژمارەیەک کەس کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی سیحر و جادووگەری لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق دەستگیرکران، هەروەها سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان لە دژی ئەو کەسانەی تێوەگلاون گیراوەتەبەر".

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری هۆشداریدا بە هاوڵاتیان "لەسەردانی ئەو شوێنانەی کە بۆ سیحر و جادووگەری بەکاردەهێنرێن، چونکە خاوەنەکانیان بەشداری کردەوەی بێ ئەخلاقی دەکەن کە بۆ ڕەشبگیری قوربانییە بێتاوانەکان دەقۆزرێتەوە".