
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆکی دەستەی کۆمیساران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکان تاوتوێ دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیساران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان عومەر ئەحمەد محەمەد".
ههروهها لە كۆبونهوه نێوانیان "گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ هەڵبژاردنی گشتی و کارکردن لەسەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ دواکەوتن و بەئاسانی".
به گوێرهی راگهیندراوهكه لە دیدارەکەدا "باس لە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن کرا، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و بەردەوامی تۆمارکردنی دەنگدەرانی نوێ، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مافی هەموو هاووڵاتیان بۆ گێڕانی ڕۆڵی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان".