
بەدواداچوون – INA
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلە لە کەناراوەکانی دوورگەی سەرەکی باشووری نیوزلەندا ڕوویدا.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:43 خولەکی پاشنیوەڕۆ (01:43 GMT) لە قووڵایی 10 کم و نزیکەی 100 کم لە دوورگەی باشوورەوە ڕوویداوە.ناوەندی بوومەلەرزەکە ١٦٠ کم لە نزیکترین گوندی دوورگەی باشوورەوە دوورە.
سەنتەری هۆشداری تسونامی زەریای هێمن ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە هەموو زانیارییە بەردەستەکان... هیچ مەترسییەکی تسونامی لەم بوومەلەرزەیەدا نییە".
لای خۆیەوە دەزگای بەڕێوەبردنی فریاگوزاری نیوزلەندا داوای لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە کە خۆیان لە چوونە کەنار دەریاکان بەدوور بگرن بەهۆی مەترسییەکانی "لێشاوی بەهێز و نائاسایی دهریا".
سەرچاوە: سکای نیوز
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە