
بەغدا - INA - نەسار حاج
فەرهاد عەلا ئەلدین، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە گەشەسەندنی ئابووری عێراق سەرمایەگوزارییە گەورەکانی ئەمریکای بۆ خۆی ڕاکێشاوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە چاوەڕوان دەکرێت شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی عێراق بکات بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێیدەرفەتەکانی وەبەرهێنان، روونیشكردهوه كه هاوبەشی عێراقی و ئەمریکی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی ناوچەیی هەیە.
عەلا ئەلدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی ستراتیژییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر، هەروەها لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە چوارچێوە ستراتیژییەی نێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، "لە ئێستادا هەردوولا کار لەسەر داڕشتنی نەخشەڕێگایەک دەکەن بە ئامانجی فراوانکردن و قووڵکردنەوەی ئەم پەیوەندییە، لەوانەش بەرزکردنەوەی هاریکاری لە چەند بوارێکی وەک وەبەرهێنان، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری لە کەرتی وزە، تەکنەلۆجیا، و کشتوکاڵ، هەروەها درێژەدان بە هاوبەشی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرژەوەندی هاوبەش".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا عێراق گەشەسەندنی ئابوری بەرچاوەی بهخۆیهوه بینیوه، کە دەرفەتی ئومێدبەخش لە کەرتە گرنگە جیاوازەکاندا دەڕەخسێنێت. هەروەها ئەمریکا زیاتر گرنگیدان بەو دەرفەتانە نیشان دەدات، بەو پێیەی پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی کە خواستی خۆیان بۆ چوونە ناو بازاڕی عێراق دەربڕیوە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی كابینهی سەرۆکوەزیران و ئەو هەوڵانەی کە دراون بۆ ئاسانکاریکردنی ژینگەی بازرگانی و دابینکردنی گەرەنتی بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی."
ناوبراو وتیشی، عێراق بەم نزیکانە پێشوازی فه شاندێکی باڵا کە نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکی دهكات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەلی وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی تێگەیشتن لە واقیعی نوێ و سەقامگیری عێراق، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و کۆمپانیا ناوخۆییەکان.
سەبارەت بە سەردانە فەرمییەکانی سەرۆکوەزیران بۆ وڵاتانی ناوچهكه ، عەلا ئەلدین جەختی لەوە کردەوە کە "هەر سەردانێک بەپێی خشتەی کارکردن و بەرنامەیەک ڕێکدەخرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی عێراق وڵاتانی دراوسێ دەکات".
ناوبراو "سەردانێکی داهاتووی بۆ وڵاتێکی ناوچەیی ڕاگەیاند، دواتر ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ لوتکەی عەرەبی، کە لە کاتێکی هەستیاردا لەنێو ئاستەنگە ئەمنی و سیاسییەکان و نائارامییەکانی ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت".