
بەغدا-INA
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی بۆ تۆپی پێی لە یاریگای نێودەوڵەتی عەممان، بە سەرکردایەتی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سعودی، خالد ته‌ریس، لە چوارچێوەی قۆناغی هەشتەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنە یەکلاکەرەوەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک، ڕوبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌له‌ستین ده‌بێته‌وه.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی ئاماده‌یی بۆ یارییه‌ك و به‌ده‌سهێنانی هه‌رسێ خاڵی یارییه‌كه ، ئه‌مه‌یش وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دوو خاڵی گرنگ له یاریگای جه‌زه‌ع ئه‌لنه‌خڵ له‌به‌سڕا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆیت له‌ده‌ستیدا.
هەڵبژاردەی نیشتمانی لەڕێگەی مەشق و ڕاهێنانە چڕ و به‌هێزه‌وه کە لە بەسرە بەڕێوەچوو، جگە لە مەشقێک کە ئێوارەی دوێنێ لە یاریگاکە ئەنجامدرا کە میوانداری یارییەکەی ئەمشەو دەکات، بۆ ئاشنابوونیان هانده‌رانی .
هەڵبژاردەی عێراق بە هۆکاری جیاجیا له تۆانه‌كانی سێ یاریزانی سەرەکی بێ به‌ش ده‌بێت: عەلی حەمادی کە پێش یارییەکەی بەرامبەر کوەیت تووشی پێکان بوو؛ مارکۆ فەرەج کە تووشی کێشەیەکی تەندروستی بوو؛ و میرخاس دۆسکی کە به‌بۆنه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی کارتی زەرد.
ڕاهێنەری ئیسپانی، خیسوس کاساس، هیچ کێشەیەکی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو یاریزانانه نابینێتەوە، بەتایبەتی کە پێشبینی ڕووداوەکانی دەکرد کاتێک بڕیاریدا (٣٠) یاریزان بانگهێشتی لیستی کۆتایی بکات لە پێشبینی هەر حاڵەتێکی لەناکاودا کە ڕەنگە بەسەر هەڵبژاردەکەماندا بێت.
لەهەمان ڕەوتی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا ئوردن ڕووبەڕووی یارییەکی زۆر سەخت دەبێتەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کۆریای باشوور، کوێتیش میوانداری عومان دەکات.
شایانی باسە، هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بە (١٥) خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمدایە، لە دوای ئەویش ئوردن و هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ، هەریەکەیان بە (١٢) خاڵ، هەڵبژاردەی عومانیش بە (٧) خاڵ لە پلەی سێیەمدایە، پاشان کوێت بە (٥) خاڵ و لە کۆتاییدا فەلەستین بە (٣) خاڵ دێت.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە