
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد ئەبوغەیز ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ بەهێزکردنی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد ئەبوغەیز ، ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدا، لە میانی پەیوەندیەكەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و تەحەددیاتی بەردەم وڵاتانی عەرەبی کرا
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەبوغەیز "پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی حکومەتی عێراق بۆ کۆمکاری عەرەبی لە بوارە جیاجیاکاندا" دەربڕیوە و ستایشی "هەوڵەکانی عێراق بۆ بەهێزکردنی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی" دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەردوولا باسیان لە دیارترین قەیرانەکانی بەردەم ناوچەكە کردووە و ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵیان بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
هەردوولا جەختیان لە "گرنگی بەرزکردنەوەی هەماهەنگی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئێستا" کردەوە، و جەختیان لە "پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە شێوەیەک کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلانی عەرەب بکات و هاوکاری هاوبەشی عەرەبی بەرز بکاتەوە".