
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، هیوای خۆی دەربڕی کە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، کردەوەی هاوبەشی عەرەبی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە دامەزرێنێت و بەهێزتری بکات.
سەید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "لە سەردانەکەماندا بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن، لەگەڵ پاشای شانشینی هاشمی ئوردن عەبدوڵڵای دووەم کۆبووینەوە، هەروەها باسمان لە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئوردن و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد".
سەید حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد: "لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم جەختی لەسەر پابەندبوونی ڕەهای ئێمە کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا لە هەموو ئاستەکاندا، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی لێکنزیکبوونەوە و یەکگرتنی نێوان هەردوو وڵات. هەروەها پشتگیریی خۆمان بۆ ڕێڕەوی پەیوەندی سێ قۆڵی لەگەڵ میسر و گرنگی پەرەپێدانی ئامرازەکانی هاوکاری لە چوارچێوەی کردەوەی هاوبەشی عەرەبیدا نوێکردەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "گفتوگۆی ناوچەیی لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەنجامدرا، ئێمەش پشتیوانی خۆمان بۆ ڕۆڵی سەرەکی ئوردن لە پووچەڵکردنەوەی پلانی ئاوارەبوون و پشتیوانیکردن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ گەلەکەمان لە کەرتی ڕۆژئاوا نوێکردەوە".
سەید حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری سوریا و دەرچوون لە قۆناغی ئینتقالی دەربڕی کە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرەوە کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆدەگرێت، وجەختی لەسەر "ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەی کە لە کەناراوەکانی سوریا ڕوویانداوە، كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕوودانی دووبەرەکی لە نێوان خەڵکدا". وجەختی لەسەر " پێویستی کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی لە هەموو خاکی سوریا و پابەندبوون بە ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان".
سەید حەکیم، پێشوازی خۆی بۆ تەواوبوونی پێکهێنانی حکوومەتی لوبنان و پێویستی پاڵپشتیکردنی لە گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی و زاڵبوون بەسەر کاریگەرییەکانی دەسدرێژیی زایۆنیستەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بنیاتنانی حکوومەتی لوبنان دووپات کردەوە.
سەید حەکیم و شا عەبدوڵڵای دووەم پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرکەوتنی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا نوێ کردەوە و هیوایان دەربڕی کە "لوتکەکە سەرەتای دامەزراندن و پتەوکردنی بناغەکانی کاری هاوبەشی عەرەبی بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی هەرێمی عەرەبیمان دەبێتەوە".