
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە خیسوس کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی دووپاتیکردەوە کە یارییەکەی سبەی بەرامبەر فەڵەستین ئاسان نابێت، هاوکات تامەزرۆیی خۆی بۆ تەرخانکردنی سەرکەوتنەکە بۆ هاندەران و خەڵکی عێراق دووپاتکردەوە.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکەی فەڵەستین - دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدوایداچوو ، کاساس ڕایگەیاند، "یارییەکەمان بەرامبەر فەڵەستین ئاسان نابێت، هەروەها ئاگاداری هێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەلەستینین، کە بە هیچ شێوەیەک تیپێکی ئاسان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، شێوازی یاریکردنی هەڵبژاردەی عێراق ڕوونە لە هێشتنەوەی تۆپ بۆ ماوەیەکی زۆر و شارەزابوون لە یارییە کورتەکان و پاسدان بۆ ئەوەی بگاتە سێیەمی کۆتایی یاریگاکە بە کەمترین پاس لە هەندێک کاتدا، وەک لە یارییەکەی ژاپۆن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە هیوامان خواستبوو یارییەکە لە فەلەستین بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەمە ڕوویدا.
کاساس ڕوونیشیکردەوە، هێرشی هەڵبژاردەی عێراق تەنها پشت بە ئەیمەن حوسێن نابەستێت، پەیامی منیش بۆ ڕای گشتی عێراق ئەوەیە کە ستافی ڕاهێنەرایەتی و یاریزانەکان ئەو کەسانەن کە زۆرترین تامەزرۆی سەرکەوتنیان هەیە.
لە کۆتاییدا وتی: ئەم یارییە وەک هەر یارییەکی تر ئاسان نابێت، بەو پێیەی هیچ کام لە هەڵبژاردەکان لە دوو یاری کۆتاییدا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە، ئێمە زانیاری تەواومان هەیە لەسەر فەڵەستین، بەرگریشیان نە خراپە و نە لاوازە، ئاماژەی بەوەدا کە "هەڵبژاردەی عێراق هەموو چانسێکی هەیە بۆ ئەوەی لە پلەی یەکەم یان دووەمدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بە پێچەوانەی تیپە بەهێزەکانی وەک سعودیە، کە دۆخەکەیان بەندە بە ئەنجامی تیپەکانی دیکەوە".
لای خۆیەوە عەلی جاسم ئەستێرەی هەڵبژاردەی نیشتمانی دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردەکە هەوڵدەدات سبەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا شکست بە هاوتا فەلەستینیەکەی ببات و ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵبژاردەکە هەموو یارییەکان وەک ئەوەی یاری کۆتایی بێت ئەنجام دەدات.
لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، جاسم ڕایگەیاند، هەڵبژاردەی نیشتمانی هەوڵدەدات سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و سێ خاڵەکە لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر فەڵەستین کۆبکاتەوە، ڕوونیشیکردەوە "هەموو یارییەک بارودۆخی تایبەتی خۆی هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "تیپەکە لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر کوێت لە باشترین ئاستی خۆیدا نەبوو، بەڵام توانی لە خولەکەکانی کۆتاییدا یەکسانبوون بەدەستبهێنێت".
جاسم ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو خاڵەی تیپەکە بەرامبەر کوێت بەدەستی هێنا بەنرخ بوو، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی لێکچوونی ئاستی تیپەکان و سەختی ڕکابەرییەکان"وجەختی لەوە کردەوە کە "تیپەکە کار بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ڕاهێنەر لە یارییەکەی بەرامبەر فەلەستین دەکات، هەروەها هەموو یارییەکانی دیکەش وەک ئەوەی یاری کۆتایی بێت ئەنجام دەدەن، بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەرکەوتن و کۆکردنەوەی خاڵەکان".
ئەمڕۆ دووشەممە یەکیەتیی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر فەڵەستین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا کیتی سەوز لەبەر دەکات.
لە بەیاننامەیەکی فیدراسیۆندا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە - تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە کۆنفرانسی تەکنیکی بۆ یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانیمان و هاوتا فەلەستینییەکەی بەڕێوەچوو، لایەنی عێراقی بە نوێنەرایەتی مەهدی کەریم بەڕێوەبەری کارگێڕی هەڵبژاردەکە و قاسم جەنابی پزیشکی هەڵبژاردەکە و حەقی ئیبراهیم بەڕێوەبەری کەلوپەلەکانی تیپەکە بوون. ".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا کە هەڵبژاردەکەمان کیتی سەوزی تەواو لەبەر بکات، لە کاتێکدا گۆڵپارێزەکە ڕەنگی زەرد لەبەر دەکات، هەڵبژاردەی فەلەستینی کیتی سپی تەواو لەبەر دەکات، گۆڵپارێزەکەی بە ڕەنگی ڕەشەوە دەبێت، لە بەرامبەردا تیپی ناوبژیوانیش بە ڕەنگی سوورەوە دەبێت".
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە