باڵیۆزی توركیا: سەبارەت بە بەنداوی ئلیسۆ گفتوگۆكانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامە

  • 5-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە عێراق تەئكیدیكردەوە پۆستەكەی ئەو راستیەی بۆ سەلماندووە كە ئاو بوارێكی گرنگی هاوكارییە لەنێوان توركیا و عێراقدا. ئەو لێدوانەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە كاتێكدایە ناڕەزایی فەرمی و جەماوەری لە فراوان بوندان سەبارەت بە خستنەكاری بەنداوزی ئەلیسۆ كە بوەتە هۆی كەمبونەوەی ئاو بە رێژەی لەسەدا پەنجا. وتیشی "گفتوگاكانیان لەگەڵ عێراق بەردەوامە تا دوای تەوابوونی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی ئەلیسۆدا". باڵیۆزی توركیا لە عێراق راشیگەیاند "مەبەست لە دروستكردنی ئەو بەنداوە بەرهەمهێنانی كارەبایە نەك ئاودێری پرۆسەی گلدانەوەی ئاویش كاریگەری لەسەر توانای ئاو لە عێراقدا نابێت".