
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و میسان بە پێی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بؤ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند، "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست لە لقی هەواڵگری فیرقە 7 و 16 و 22، قارەمانانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی چەندین ئۆپراسیۆنی پێشوەختەیان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و میسان ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "(8) تۆمەتبار بەپێی بڕگەکانی ماددەی (4/تیرۆر) دەستگیرکراون، کە بەشێکیان سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشن و هەندێکیان بە بۆنەی هێرشی خێڵەکی"، ئاماژەی بەوەشکرد، "تۆمەتباران بەپێی یاسا دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لەدژی ئەوان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون".
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە