
بەدواداچوون - INA
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو سیستمی بەرگری ئاسمانی 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان بەسەر چەند ناوچەیەکی ڕوسیا لەناوبردووە، لەنێویاندا 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بەسەر ناوچەکانی بریانسک و ڕۆستۆڤدا.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا کە لە ئەرکدا بوو، 28فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان گرت و لەناویان برد: 12فڕۆکەیان بەسەر ناوچەی بریانسک و ڕۆستۆڤ، دوو فڕۆکەیان بەسەر خاکی کۆماری قەرم، یەکێکیان بەسەر خاکی کراسنۆدار و یەکێکیان بەسەر دەریای ئازۆڤدا".
ئەلێکساندەر بۆگۆماز، سەرۆكی ناوچەی بریانسک لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا نووسیویەتی، "لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
هێزەکانی ئۆکرانیا ڕۆژانە هەوڵی هێرشکردنە سەر سنوور و ناوچەکانی ناوەڕاستی ڕووسیا دەدەن بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەم جۆرە چەکە هێرش دەکرێتە سەر ناوچە سنوورییەکانی بێلگۆرۆد، کورسک، بریانسک و نیمچە دوورگەی قەرم.
لای خۆیەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر کاردەکات لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمن و زۆربەیان پووچەڵ دەکەنەوە.
سەرچاوە: RT
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە