
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەوە کردەوە کە چیرۆکی شەهید حارس سودانی شایەنی ئەوەە کە دۆکیۆمێنت بکرێت بۆ ئەوەی جیهان بیبینێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی کرد لە بنەماڵەی شەهیدی پاڵەوان حارس عەبد عەلی سودانی، کە توانییەی دزە بکاتە ناو چەتە تیرۆریستییەکانی داعش و کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی زنجیرە درامای (ئەلنەقیب) کە ژیاننامەی شەهیدی بەرجەستە کرد و پاڵەوانی کارەکە و نووسەر و دەرهێنەر و لیژنەی بەخشینی پاڵپشتی درامای تەلەفزیۆنی.
سهرۆك وهزیران جەختی لەوە کردەوە کە "چیرۆکی شەهیدی پاڵەوان حارس سودانی شایەنی ئەوەیە بە دۆکیۆمێنت بکرێت بۆ ئەوەی جیهان بیبینێت و هەموو عێراقییەکان شانازی بکەن بە ئەو قوربانیدانە لەپێناو بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری."
ههروهها سهرۆك وهزیران ئاماژەی بە "ڕۆڵی دەوڵەت کرد لەتیشک خستنە سەر قارەمانێتی و ستەملێکراوی عێراقییەکان چ پێش ساڵی 2003 لە کاتی شەڕی دژ بە دیکتاتۆرییەت و چ لەدوای ئەوە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا"، سودانی جەختی کردەوە لەسەر "پێویستی بەردەوامبوون لە ڕێبازی دۆکیۆمێنتکردنی قارەمانێتی عێراقییەکان و چیرۆکی ڕۆڵەکانی هێزە ئەمنییەکان و نیشاندانیان بە نەوەکان، و زنجیرەی (ئەلنەقیب) دەستپێکێک بێت بۆ کارە سیستماتیکەکانی دۆکیۆمێنت کردنی ئەو قارەمانێتییە کە ئێمە شانازی پێوە دەکەین" .
به گوێرهی راگهیندراوهكه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران "ستایشی کارەکانی لیژنەی بەخشین و پاڵپشتی دراما و ستافی زنجیرەی (ئەلنەقیب)ی کرد بۆ ڕۆڵی پیشەییان لەدروستکردنی ئەم کارە و جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ پاراستنی قوربانیدانی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە، لەڕێگەی بنیاتنانی دەوڵەت و پەرەپێدانی ئابووری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتە خۆشەویستەکەماندا".