سەرۆک وەزیران جەخت لە پشتگیریی حکومەت بۆ هێزە ئەمنییەکان دەکاتەوە

ئەمنی
  • 23-03-2025, 21:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سوودانی"فەرماندەی  گشتیی هێزە چەکدارەکان ،جەختی لە پشتگیری حکومەت بۆ هێزە ئەمنییەکان کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەزگای دژە تیرۆر باشترین بەڵگەن لەسەر پێگەی ئەم دەزگایە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە  : "محەمەد شیاع سوودانی "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ،لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارەکان لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای دژە تیرۆر بەشداری خوانی بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کردەوە.
    بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە : سوودانی قارەمانێتی و قوربانیدانی دەزگای دژە تیرۆری بەرز نرخاند،کە لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بەردەوامە لە تۆڵەسەندنەوە لە تیرۆریستان،هەروەها ستایشی "ئەو ئۆپەراسیۆنانەی  کرد کە تێیدا هێزەکانی دەزگاکە توانیویەتی تۆڵە لە تیرۆریستی ناسراو بە (ئەبوو خەدیجە ) بستێننەوە، کە هەموو دامەزراوە ئەمنییەکان شانازی پێوە دەکەن.
    بەگوێرەی ناوەرۆکی راگەیەندراوەکە : سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ،جەختی لە پشتگیری حکومەت بۆ هێزە ئەمنییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەزگاکە باشترین بەڵگەن لەسەر پێگەی،و ئەرکی ئێمەش پاراستنی ئەم پلەیە، لەگەڵ ئامادەباشی و پلاندانانی بەردەوام بۆ لەناوبردنی پاشماوە و خانە  تێکشکاوەکانی داعش، هەروەها بۆ ئەو ئامانجەی کە دەزگاکە بۆی دامەزراوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سوودانی" جەختی لە پێویستی دڵنیابوون لە مافی خێزانی شەهیدان و بە دەستهێنانی هەموو شایستەکانیان کردەوە، و پەیوەندی کردن لەگەڵیان لە هەموو بۆنەیەکدا، کە بەشێکی بچووکە لە وەفا بۆ ئەم قوربانیەی کە داویانە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی چاودێری کردنی بریندارانی دەزگاکە، و تێپەڕاندنی هەر بەربەستێک کە ڕێگرە لە بەدەستهێنانی مافەکانیان کردەوە.
    راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە قوربانیدانی دەزگاکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی دیکە،توانیایەکی بەرزی بە هێزەکانی دژە تیرۆر داوە، و پێشڕەوی ڕیزەکانی پێشەوەی هێزەکانی دژە تیرۆرە لە ناوچەکەدا.
    ئاماژەی بەوەشدا کە ئێمە دەمانەوێت فەرماندەیی دەزگای دژە تیرۆر گرنگی بە ئەندامانی بدات لە ڕێگەی دابینکردنی ماف و نیشتەجێبوون، و جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا.
    هەروەک رووناکی خستە سەر ئەوەی کە حکومەت کار دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان و کەرەستەکان، بۆ ئەوەی ئەندامانی بتوانێت ئەرکە ڕاسپێردراوەکانی بە شێوەی داواکراو جێبەجێ بکات، ڕوونیشیکردەوە کە دەزگای دژە تیرۆر هەنگاوێکی گرنگی بڕیوە لە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانی، و لە نزیکدا پارچە زەویەکی نیشتەجێبوون لە نەهرەوان  بەسەر ئەندامانی دابەش دەکرێت.