
بەغدا - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە،شاندی هەڵبژاردەی نیشتیمانی، وەک ئامادەکاری بۆ رووبەرووبونەوەی هاوتای فەلەستینیەکەی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت ، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە،شاندی هەڵبژاردەی نیشتیمانی گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن،وەک ئامادەکاریەک بۆ ڕووبەرووبونەوەی هاوتای فەلەستینیەکەی ، کەبڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی خولی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 ئەنجام بدرێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : شاندی عێراقی پێکهاتوون لە" عەدنان درجال " سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، و "عەلی جەبار "جێگری یەکەم و "یونس مەحموود " جێگری دووەمی یەکێتی یەکە، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی جێبەجێکاری یەکێتی و سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێ، لە عەممان شاندەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕەوەندی عێراقی لە عەممان، و ژمارەیەک لە جەماوەری پشتگیریکار پێشوازی کران.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردەی نیشتیمانی سبەینێ دووشەممە یەکەیەکی مەش و ڕاهێنانی فەرمی لە کاتژمێر هەشت و نیوی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی عەممان بکاتەوە.