
بەغدا -INA
ئەمرۆ یەکشەممەی،بزووتنەوەی ئیسلامی حەماس،دەستدرێژیی زایۆنی-ئەمریکای بۆسەر وڵاتانی عەرەبی شەرمەزار کرد و بە پەرەسەندنێکی مەترسیداری وەسف کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە،تیایدا بزوتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت : کە ئێمە لە حەماسەوە دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنی بۆ سەر وڵاتانی بعەرەبی وەک (لوبنان و سوریا) و دەستدرێژیی بەردەوامی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کە درێژکراوەی دەستدرێژی بەردەوامە بۆ سەر گەلی فەلەستینیمان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا، بە توندی شەرمەزار دەکەین، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری دەوڵەتان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
وەک حەماس لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندوە: درێژەی هەڵکوتانە سەر لوبنان و سووریا و چڕبوونەوەی دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، شانبەشانی کۆمەڵکوژی ڕۆژانە لە کەرتی غەززە و تاوانەکانی داگیرکاری لە کەرتی ڕۆژئاوا، پەرەسەندنێکی مەترسیدارن.
ئاماژەی بەوەشکردووە : پێویستە هەڵوێستێکی یەکگرتووی عەرەبی و ئیسلامی هەبێت و ئەو هەڵوێستە بەرزبێتەوە بۆ ئاستی ئەم هێرشانە و کۆتایی بە خۆبەزلزانین و تاوانە بەردەوامەکانی دوژمن بهێنێت و هاوسۆزی تەواوی لەگەڵ یەمەن و لوبنان و سوریا دەرببڕێت.
حەماس لەبەیاننامەکەدا سڵاوی خۆی بۆ هێزەکانی خۆڕاگری خۆی دەنێرێت کە بەرگری لە فەلەستین و کەرامەتی نەتەوەی عەرەب و ئیسلامی دەکەن.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
وەقفی سوننە: دووشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە