دادگایەکی تورکیا حوکمی بەندکردنی بەسەر ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵدا سەپاند

جیهانی
  • 23-03-2025, 14:00
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    دادگای دادوەری تورکیا،بەگوتەی خۆی لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی،حوکمی سزایی بەندکردنی بەسەر "ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ" سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵدا سەپاند.
    ماڵپەڕە فەرمییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی "ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ " سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، لەسەر کەیسی گەندەڵی کە تۆمەتبار کراوە پێی، هەروەها بڕیارێک دەرچووە بۆ ئازادکردنی بە مەرجی بەدواداچوونی دادوەری لە کەیسی پشتگیریکردنی تیرۆر.
    دوێنێ بۆ چوارەمین شەو خەڵکێکی زۆر لەبەردەم بارەگای شارەوانی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە ، وەک ناڕەزایەتی دژی دەستگیرکردنی "ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ “ سەرۆکی شارەوانی شارەکە، کە تەواوی تۆمەتەکانی "گەندەڵی" و "تیرۆر" ڕەتکردبویەوە کە ئاراستەی کراون و تۆمەتەکانی بە "نا ئەخلاقی و بێ بنەما" وەسفکرد.