ئەعرەجی و باڵیۆز دانیال ڕۆبنستاین جەخت لە گرنگی ڕۆڵی جەوهەریی عێراق دەکەنەوە لە ناوچەکەدا

سیاسی
  • 23-03-2025, 13:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و "باڵیۆز دانیال ڕۆبنستاین" کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا،جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی جەوهەریی عێراق کردەوە لە ناوچەکەدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە نووسینگەکەی لە بەغدا، پێشوازی لە باڵیۆز "دانیال ڕۆبنستاین " کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرد.
    وەڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارێکدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە کراو و  تاوتوێی بەردەوامی هاوکاری لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بوارەکانی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکەن.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی جەوهەری و کارای عێراق لە ناوچەکەدا و گرنگی لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی.