
سلێمانی - INA
یەکێتی نیشتمانی کوردستان دڵنیایی دەدات کە دانوستانەکان لە نێوان لایەنەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی هەرێم دوای جەژنی ڕەمەزان پێک بهێنرێت.
ئەحمەد هەرکی کادیری پێشکەوتووی یەکێتی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دانوستانەکان لە نێوان لایەنە کوردییەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو دوای پێنج کۆبوونەوەی تەکنیکی، کە بەدوایدا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان "بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمان و "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا.
هەرکی ڕوونیشیدەوە کە ڕێککەوتن لەسەر چەندین پرس هەیە، سەرباری گەیشتن بە دیدگایەکی یەکگرتووی کوردی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەپاکێجەکاندا نەبووە ، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە قۆناغی داهاتوو قۆناغی گفتوگۆی چڕ و کۆبوونەوەی چارەنووسسازە، لەگەڵ ئەگەری ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکومەت دوای کۆتایی هاتنی پشووی جەژنی ڕەمەزان.
سەبارەت بە میکانیزمی پێکهێنانی حکومەت، هەرکی دەڵێت : قۆناغی یەکەم بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەست پێدەکات، دواتر ڕاسپاردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ پێکهێنانی کابینەکەیان.
هەرکی پێشبینی کرد کە "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسان یان ئایاری داهاتوودا پێک بهێنرێت وەک دوا وادە، بەپێی خشتەی کاتی ڕاگەیەنراو .
لە لایەکی دیکەوە"عەباس سوحبەت" کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند : لێک تێگەیشتنەکان بەردەوامن لە نێوان پارتی و یەکێتی، و قۆناغی دانوستانەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە ئاستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
ووتیشی : لێک تێگەیشتنەکان لەسەر ئاستی یەکخستنی دیدگاکان و میکانیزمی کاری حکومەتی نوێ، پرۆگرامی حکومەت و میکانیزمی هاوبەشی ڕاستەقینە لە حکومەتی نوێدا بوونیان دەبێت.
ئاشکراشیکرد : کە ڕێککەوتنەکان کۆتایی نین بەڵکو نیمچە سەرەتاین لەسەر میکانیزمی دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوان هەردوو حیزبدا، چونکە پارتی و یەکێتی دوو پێکهێنەری سەرەکی حکومەتی نوێن لەگەڵ بەشداری هەندێک حیزب کە دەیانەوێت بەشدار بن و هەندێک پێکهاتەی دیکەش تێدایە
ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەشلێت : حکومەتی فیدراڵ ڕۆڵی هەیە لە یەکخستنی دیدگاکان لە نێوان حیزبە سیاسییەکاندا،و جەختی کردووەتەوە بۆ هەردوو حیزب لەسەر پێویستی پەلەکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کە خزمەتگوزار بێت بۆ شەقامی کوردی لە ڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی کە هەرێم لە ئێستادا ڕووبەڕوویان بۆتەوە.