سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەك بۆ بەدواداچوونی ڕێكارەكانی چاكسازی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید دەكات

سیاسی
  • 23-03-2025, 12:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ یەكشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بۆ بەدواداچوونی ڕێكارەكانی چاكسازی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محمد شیاع سودانی " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كۆمپانیای "ئێرنست ئەند یۆنگ"​سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بۆ بەدواداچوونی ڕێكارەكانی چاكسازی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید كرد.