سەرۆك وەزیران: گرنگی پابەندبوون بە پلان و ئەولەویەتەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا

ئابوری
  • 22-03-2025, 20:30
  • +A -A

    بەغدا -    INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە پلان و ئەولەویەتەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا كردەوە، بە شێوەیەك كە سەقامگیری و دەرفەت بۆ گەشەپێدانی ئابووری بەدەستبهێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە پارێزگاری دیوانیە، عەباس شوعێل زامیلی كرد.
    سودانی جەختی لەوە كردەوە - بەپێی بەیاننامەكە :  بەردەوامكردنی تەوژمی كاركردن لە پڕۆژە ئامانجدارەكاندا كە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكەن، جا چ لە ناوەندی پارێزگا یان لە قەزا و ناحیەكان.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا : گرنگی پابەندبوون بە پلان و ئەولەویەتەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا، بە شێوەیەك كە سەقامگیری و دەرفەت بۆ گەشەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی بەدیبهێنێت.