پەرلەمانتاری سادقون: پەرلەمان بەر لە كۆتایی هاتنی خولی ئێستا دەنگ لەسەر یاسا گرنگەكان دەدات

سیاسی
  • 22-03-2025, 19:37
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە حەبیب حلاوی سەرۆكی كوتلەی پەرلەمانی سادقون، پشتڕاستی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە پێش كۆتایی هاتنی خولی ئێستای یاسای گرنگ پەسەند بكات، لەوانەش یاسای پێكهاتەی هێزەكانی حەشدی شەعبی.
    حلاوی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند: هیچ نیازێك نییە بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بەشێوەی ئێستای، ڕوونیشیكردەوە رەنگە هەندێك كوتلەی پەرلەمانی پێشنیاز پێشكەش بكەن بۆ هەمواركردنی هەندێك لایەن، بەڵام هیچ ڕێككەوتنێكی گشتی بۆ گۆڕینی كۆی یاساكە نییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە یاسای گرنگ پەسەند بكات كە خزمەت بە كۆمەڵگەی عێراق دەكات پێش كۆتایی هاتنی خولی ئێستای، ئاماژەی بەوەشكرد یاسای پێكهاتەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پێشینەی كارەكانی ئەنجومەن دەبێت، و پێدەچێت پێش جەژنی ڕەمەزان گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پەرلەمان چاوەڕێی هاتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەكات لە حكومەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات، جەختیشی لەسەر نیازی ئەنجومەنەكە كردووەتەوە بۆ پەسەندكردنی یاسا گرنگەكانی دیكەی وەك یاسای هەوڵەكان و یاسای سەندیكاكان.