
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە پابەندبوونی عێراقی بە بنەماكانی كۆمكاری عەرەبی و پاڵپشتیكردنی بۆ هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی هاودەنگیی عەرەبی و بەرگریكردن لە دۆزی دادپەروەرانە دووپاتكردەوە، دیارترینیان دۆزی فەلەستین.
بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: لە هەشتاهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، عێراق وەك یەكێك لە وڵاتانی دامەزرێنەر، پابەندبوونی خۆی بە بنەماكانی كۆمكاری پشتڕاست دەكاتەوە و پاڵپشتی لە هەوڵەكانی دەكات لە بەهێزكردنی هاودەنگیی عەرەبی و بەرگریكردن لە دۆزی دادپەروەرانە، كە لە پێشەنگی ئەوانە دۆزی فەلەستینە.
ئاماژە بەوەشكراوە : وەزارەتەكە ستایشی ئەو ڕۆڵە گرنگە دەكات كە كۆمكارییەكە لە ژێر ڕۆشنایی تەحەددیاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دەیگێڕێت، داوای پەرەپێدانی میكانیزمی كردەوەی هاوبەشی عەرەبی و بەرەوپێشبردنی یەكگرتنی ئابووری و كۆمەڵایەتی، بە شێوەیەك كە پێگەی نەتەوەی عەرەب بەرز بكاتەوە و خواستەكانی گەلەكەی بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی بەیاننامەكە وەزارەتەكە ئاواتی خۆی بۆ ئایندەیەكی هاوبەشتر لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا دووپاتكردووەتەوە، ئاماژەی بە ئامادەیی كۆماری عێراق بۆ بەشداریكردنی كاریگەرانە لە گەیشتن بە ئامانجەكانی كۆمكاری و چەسپاندنی كردەوەی هاوبەشی عەرەبی.