حەشدی شەعبیئەندامێكی تیرۆریستی داعش لە ئەنبار لەناوبرد

ئەمنی
  • 22-03-2025, 18:14
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی لەناوبردنی ئەندامێكی تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی هێزەكانی حەشدی شەعبی-كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : هَیزێك لە فەوجەكەی دوو لە لیوای 27ی هێزەكانی حەشدی شەعبی توانی ئەندامێكی پاشماوە تیرۆریستییەكانی داعش، لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار لەناوببات.
    ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو هێزە توانیویەتی ئەندامێكی پاشماوە تیرۆریستییەكانی داعش لە ناوچەی سەجر لە قەزای گەرمە دەستگیربكات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی رێوشوێنی بنەڕەتی پێویست بەرامبەر بە دەستگیركراوەكە گیراوەتەبەر.