تەندروستی: پڕۆژەی شاری پزیشكی لە زیقار لە ماوەی (3) ساڵدا تەواو دەبێت

ناوخۆ
  • 22-03-2025, 15:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە كە لەماوەی 3 ساڵدا پڕۆژەی شاری پزیشكی لە پارێزگای زیقار تەواو دەبێت.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پڕۆژەی شاری پزیشكی لە شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار كە رێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەلایەن محەمەد شیاع سودانی  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كراوە و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەكان دادەنرێت لەسەر ئاستی عێراق، ئاماژە بەوە دەكات كە پڕۆژەكە جێبەجێكردنی بە دوو قۆناغدا و لە ماوەی 3 ساڵدا تەواو دەبێت.
    بەدر ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆژەی شاری پزیشكی (13) دامەزراوەی پزیشكی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا 7 نەخۆشخانە بە كۆی گشتی توانای (700) قەرەوێڵە، كە نەخۆشخانەی سەرەكین بە 200 قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بۆ منداڵان بە 100 قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بۆ ئافرەتان بە 100 قەرەوێڵە، سەنتەری خوێن و شێرپەنجە بە 100 قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی پسپۆڕی پزیشكی هەناو و گەدە و ڕیخۆڵە لەگەڵ 10 قەرەوێڵە جێگەی نوستن، نەخۆشخانەیەكی فریاگوزاری كە ٥٠ قەرەوێڵەی تێدایە، كۆمەڵگەیەكی كلینیكی ڕاوێژكاری و سەنتەرەكان و  بینای تایبەتمەند، باڵەخانە بۆ پزیشكی دادوەری، توێژینەوە و لێكۆڵینەوە، بانكی خوێن، و ماڵی پزیشكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە پڕۆژەكە لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم دروست دەكرێت، قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەش لەسەر ڕووبەری 93دۆنم دروست دەكرێت، لە كاتێكدا قۆناغی دووەم لەسەر ڕووبەری 39 دۆنم دروست دەكرێت.