
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە حكومەتەكەی بازدانێكی چۆنایەتی بەدەستهێناوە كە لە ئەنجامدا 7 نەخۆشخانە لە سەرجەم پارێزگاكان جێبەجێكرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستی دامەزراندنی شاری پزیشكی لە پارێزگای زیقار لەگەڵ كۆمپانیای چینی (CSCEC)، كە یەكێكە لە گرێبەستە گەورەكان لە بواری كەرتی پزیشكی و چاودێری تەندروستی.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران هەموو ئەو هەوڵانەی بەرزنرخاند كە لەلایەن سندوقی ئاوەدانكردنەوەی زیقار و وەزارەتی تەندروستی و باقی لایەنە پشتیوانەكانەوە دراون، كە لە ئەنجامدا ئەم گرێبەستە بە بەهای 490 ملیار دینار واژۆ كرا، كە جێبەجێكردنی بەم نزیكانە دەست پێدەكات، جەختیشی كردەوە كە پارێزگاری زیقار و خەڵكە قوربانیدەرەكەی شایەنی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی وەها ژیانییە، كە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئابوری و ڕزگاركردنی هاووڵاتیان لە گەشتكردن بۆ چارەسەر.
دووپاتیشی كردەوە : كە پڕۆژەی شاری پزیشكی و كەرتی پزیشكی گشتی لە سەرووی ئەولەویەتەكانی حكومەتەوەن، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لەو كەرتە كردەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ باقی چاكسازییە پێكهاتەییەكان بەتایبەتی جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی، هەروەها پڕۆژەكانی بە خۆجێیی كردنی پیشەسازی دەرمان، كە بازدانێكی چۆنایەتییان بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی7 نەخۆشخانە لە سەرجەم پارێزگاكان، تەواوكردنی پڕۆژەكانی نەخۆشخانە دواكەوتووەكان، و گرتنەبەری شێوازی بەڕێوەبردن و كارپێكردنی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەكان.
پرۆژەی شاری پزیشكی لە زیقار (13) دامەزراوەی پزیشكی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت، كە بریتین لە 7 نەخۆشخانە بە توانای كۆی گشتی (700) قەرەوێڵە، كە نەخۆشخانەیەكی سەرەكین بە 200 قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بۆ منداڵان بە 100 قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئافرەتان بە 100 قەرەوێڵە، سەنتەری خوێن و شێرپەنجە بە 100 قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی پسپۆڕی پزیشكی هەناو و گەدە و ڕیخۆڵە بە 100 قەرەوێڵە، نەخۆشخانەی فریاكەوتن بە 50 قەرەوێڵە، كۆمەڵگەیەكی كلینیكی ڕاوێژكاری، و سەنتەری پزیشكی. بینای تایبەتمەند، بینا بۆ پزیشكی دادوەری، لێكۆڵینەوە و توێژینەوە، بانكی خوێن، و ماڵی پزیشكان. قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە لەسەر ڕووبەری 93 دۆنم دروست دەكرێت، قۆناغی دووەمیش لەسەر ڕووبەری 39 دۆنم دروست دەكرێت.