
بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: ژیاننامەی ئەمیری ئیمانداران ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵب (سەلامی خوای لەسەر بێت) لە دەسەڵاتدا هەموو ماناكانی چاكسازی بەرجەستە كرد.
سودانی لە میانەی وتارێكیدا لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئەمیری ئیمانداران، ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵب، سەلامی خوای لەسەر بێت، كە دەقەكەی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، رایگەیاند: چواردە سەدە لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، هەموو جیهان شاهیدی رووداوێكی گرنگ و بەڵایەكی گەورە بوو، و وتیشی: ئیمامی عەلی (سەلامی خوای لەسەر بێت) بە جەستە ئەم دونیایەی بەجێهێشت، بەڵام بوونی بەردەوامە، وەك چۆن ژیاننامەیەكی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە كە هەموو بەها بەرزەكان و مانا فەزیلەتییەكانی بەرجەستە كردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: (سەركەوتووم، بە پەروەردگاری كەعبە) دەستەواژەیەكی ئەبستراكتی سۆزداری نییە، بەڵكو ڕێبازێكی ئەخلاقییە كە لەسەر بنەمای بیرۆكەی تێكەڵبوونی مرۆڤ لە یەكسانی هەڵبژاردنەكانی مردن و ژیاندا دامەزراوە، و وتیشی: كامڵبوونی دونیای ئیمام جیا نییە لە دۆخی ژیانی دوای مردنی، كە ئەمڕۆ بە زۆری بوونی لە قسە و كرداردا ڕۆشنبیرمان دەكاەوە.
جەختیشیكردەوە: وێنەی ئەمیری ئیمانداران سەلامی خوای لەسەر بێت، وەك فەرمانڕەوایەك هەرگیز لە ڕیزەكانی كامڵبوون دوور نەكەوتووەتەوە، تەنانەت لە سەختترین سات و تاقیكردنەوەكانیشدا كە ڕووبەڕووی ژیانی مرۆڤ دەبێتەوە، و وتیشی: لەو شەڕانەی كە ناچار بوو بیكات، مرۆڤایەتییە بێخەوشەكەی پێش شمشێرەكەی كەوت.
هەر لە وتەكەیدا سەرۆك وەزیران باسی لەوەشكرد: مرۆڤایەتی باڵای ئەمیری ئیمانداران كاتێك بەرجەستە بوو كە پێشنیاری مامەڵەكردنی زیندانییەكەی كرد، بیانووی بۆ ئەوانەی هەڵەیان كردبوو بۆ ئەوەی بە هۆش خۆیاندا هاتنەوە، وە كاتێك پێشنیاری كرد كە بكوژەكەی چاودێری بكرێت، و وتیشی: ژیاننامەی ئیمامی عەلی سەلامی خوای لەسەر بێت، لە حوكمدا بەرجەستەكردنی هەموو مانای ڕاست و دروستی و خەمخۆری خەڵك بوو.
دووپاتیشیكردەوە: هەمووان لە فەرمانڕەوایی ئەودا یەكسان بوون، هیچ كەسێك پێش یەكێكی تر نەدەكەوت جگە لە ڕادەی ڕاستودروستی و پاكی دەست و پاكی ڕۆح، بەم شێوەیە دەستوورێكی بۆ گەل و فەرمانڕەوا دەركرد، و وتیشی: سەركەوتنی دەسەڵاتدار بەتەنها لە هەوڵی شەخسی خۆیدا ناوەستێت، بەڵكو بە هاوكاریی هەركەسێك كە یارمەتی دەدات بە ڕاستگۆیی و وریابوون لە ماڵی دەوڵەت و خۆبەدوورگرتن لە تەماح بۆی.
تەئكیدیشیكردەوە: ئیمام سەلامی خوای لەسەر بێت، هەموو لایەك پابەند دەكات كە بەرژەوەندی باڵای میللەت و دەوڵەت لەبەرچاو بگرن، و وتیشی: ئیمام سەلامی خوای لەسەر بێت، بۆ والی میسری، مالیك ئەشتار (خوا لێی ڕازی بێت) نوسیویەتی، پەیمانێكی ئیداری هەمەلایەنە كە بریتی بوو لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و داوای گەشەپێدانی خاك و وەبەرهێنانی سەرچاوەكانی و گرنگیدان بە هەژاران و بەرەنگاربوونەوەی هۆكارەكانی كرد.
راشیگەیاند: ڕۆح و ژیاننامەی ئەمیری ئیمانداران دەبێت پەیوەندییەك بێت كە جەستەی نەتەوەی ئیسلامی یەكبخات، كە ئەمڕۆ ئێمە زۆر پێویستمان پێیە دوای ئەوەی دوژمنان لە دژی زۆر بوون،و وتیشی: غەززەی ئازارچێشتوو و لوبنانی بریندار و ئەوانی تر، هەموو ئەم تاقیكردنەوانە ناچارمان دەكەن یەكبگرین و ببینە یەك دەست.