
بەغداد - INA
ئەمرۆ هەینی، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، رایگەیاند: پێوەرە ئەرێنییەكان لە كۆكردنەوەی باج بە ئەلیكترۆنی بە درێژایی ئەمساڵی دارایی 2025 بە ئاشكرا دەردەكەون.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەرچەندە كۆكردنەوەی دیجیتاڵی ساڵی ڕابردوو 2024 بەشێوەیەكی وردە وردە و كاریگەر دەستیپێكرد، بەڵام بەدەستهێنانی بازدانێك لەو كۆكردنەوانەدا، كە لە ساڵی دارایی پێشوودا 6 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند، نیشاندەرێكە كە دیاردەی زۆرترین گەشەی نەختینەیی لە ڕێگەی سیستمە دیجیتاڵییەكانەوە بەهێزتر دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی هەژماری خەزێنەی یەكگرتوو لە چوارچێوەی پەیوەندییەكی تۆڕی دیجیتاڵی و كوالێتی بەرز، بۆیە پێشبینی دەكەین ئەمساڵ گەشەیەكی فراوانتر لە كۆكردنەوەی داهاتی نا نەوتی ئەنجام بدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم نیشاندەرە ئەرێنیانە لە باجدانی ئەلیكترۆنیدا لە ساڵی دارایی ئێستادا پانتاییەكی گشتگیر دەگرنەبەر، ئەمەش ڕەنگدانەوەی باشتربوونی داهاتی دەوڵەتە كە لە ئەنجامی گواستنەوەی خێرا بۆ بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی دروست دەبێت، كە زۆرجار دەبێتە هۆی زیادبوونی كارایی و كەمبوونەوەی گەندەڵی و باشتركردنی شەفافیەت لە پرۆسەی كۆكردنەوەی باجدا. وەك بەكارهێنانێكی ئایدیاڵی بەرنامەی حكومەت لە یەكێك لە لایەنەكانی حوكمڕانی ئەلیكترۆنیدا دێت، كە لایەنی دارایی گشتییە، كە بە توندی هەنگاو دەنێت بەرەو بەكارهێنانی سیستەمی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییە مۆدێرنەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی سیاسەتی دارایی وڵات لە وردبینی و بەردەوامیی كۆكردنەوەی سەرچاوە نا نەوتییەكان، بەبێ بەفیڕۆدانی كات.
وەزیری ناوخۆ بەردی بناغەی بینای "ئینجاز" دادەنێت