ئاسایشی نیشتمانی: بازرگانێك بە 5 كیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە لە بەغداد دەستگیردەكرێت

ئەمنی
  • 21-03-2025, 13:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستگیركردنی بازرگانێك كە  (5) كیلۆگرام مادەی هۆشبەری پێبووە لە بەغدا ڕاگەیاند.
    بەگوێرەی گرتەیەكی  ڤیدیۆیی كە دەزگاكە بڵاویكردۆتەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانی بازرگانێك دەستگیربكات كە پێنج كیلۆگرام مادەی هۆشبەری پێبووە، هەوڵیداوە خۆی رزگار بكات، بەڵام كارمەندانی دەزگاكە ماددەكەیان بە دەستیەوە گرتووە.
    ئاشكراشیكرد: زانیاری هەواڵگریی دروست بووەتە هۆی سەركەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە، و ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتبارەكە دانی بەوەداناوە كە (5) كیلۆگرام لە ماددەی ماریجوانای هۆشبەری لە ماڵەكەیدا شاردووەتەوە.