
سەڵاحەدین - INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: فەوجی سێیەم/لیوای سێیەم، سەر بە فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە دوو تیرۆریستی داعش لە گوندی غماس لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری بەرپەرچدانەوەی خێرا ئەنجامدراوە، و رونیشیكردەوە: تیرۆریستان بەشێوەی ئاسایی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.