
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن، جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کرد؛ بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەكە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند: "شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق سەردانی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان تاوتوێ کران، دیارترینیان پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەروەها پێشهاتە نوێیەکانی سوریا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لە "گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان" کردووەتەوە.