وتەبێژی فەڕماندەی گشتی پێکهێنانی شانەی قەیرانی ئەمنی سەبارەت بەپێشهاتەکان و سنوورەکانی له گەڵ سووریا ڕەتدەکاتەوه

سیاسی
  • 20-03-2025, 22:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕۆژی پێنجشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتیی سەباح نوعمان ڕەتیکردەوە شانەی قەیرانی ئەمنی سەبارەت بە پێشهاتەکان و سنووری لەگەڵ سوریا پێکبهێنرێت.
    نوعمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: "هەندێک لە سۆشیال میدیا و ماڵپەڕە هەواڵییەکان هەواڵیان بڵاوکردەوە دەربارەی (بوونی بڕیارێکی حکومەتی عێراق بۆ پێکهێنانی شانەیەکی قەیرانی ئەمنی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکان و کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق و سوریا، لە چوارچێوەی تەواوکردنی هاریکاری نێوان وڵاتانی دراوسێ بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی ستراتیژی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا)".
    ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا ئێمە ئەم هەواڵە ڕەتدەکەینەوە، جەخت لەسەر پێویستی بەدەستهێنانی هەواڵەکان دەکەینەوە بە تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە و دوورکەوتنەوە لە دەنگۆ.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەروەها ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دووپات دەکەینەوە بۆ دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر بە کەناڵە ئاسمانیەكان و ئاژانسەکانی هەواڵ کە بە ئەنقەست هەواڵی چەواشەکارانە پەرەپێدەدەن".