
بەغدا - INA
یارییه که ی هه ڵبژارده ی عێراق به ڕامبه ڕ هاوتا کوه یتییه که ی که مێک پێش ئێستا له یاریگه ی به سره ده ستیپێکرد، له چوارچێوه ی قۆناغی حه وته می پاڵاوتنه کان بۆ مۆندیالی 2026.
پێکهاتەی هەڵبژاردەی نەتەوەییمان بریتین لە ئەحمەد باسیل گۆڵپارێز ، ڕێبین سولاقا، فرانس بوترس، میرناس دۆسکی، و حوسێن عەلی لە بەرگری، ئوسامە ڕەشید، عەلی جاسم، پیتەر کۆرکیس، و زیدان ئیقبال لە هێڵی ناوەڕاست، لە بەرامبەردا ئەیمەن حوسێن و موهەنەد عەلی پێشەنگی هێرشبەرن.
یاریزانە یەدەگەکان بریتین لە جەلال حەسەن، عەلی کازم، مەناف یونس، ئەمیر عەماری، ئەحمەد یەحیا، هارون ئەحمەد، یوسف ئەمین، عەلای فادل، محەمەد تائى، ئاکام هاشم، عەلی یوسف، و ئیبراهیم بایش.
پێکهاتەی هەڵبژاردەی کوەیت بریتییە لە: خالد رەشیدی گۆڵپارێز، خالد ئیبراهیم، فەهەد هاجری، سوڵتان عنێزی لە بەرگری، خالد مورشد، جاسم مەتەر، محەمەد خالد، ئەحمەد زفێری لە هێڵی ناوەڕاست، و یوسف ناسر، ئەحمەد زەنکی، و محەمەد دەحام لە هێڵی هێرشبردن.
هەڵبژاردەی نیشتمانی بەدوای سەرکەوتنێکی بەرچاودا دەگەڕێت کە چانسی سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 زیاد بکات، لە نێوان پاڵپشتی جەماوەرێکی زۆر لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە.