
بەدواداچوون - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی لەکارکەوتنی ڕووناکی لە یاریگای ئازادی لە ئێران یاریی نێوان ئێران و ئیمارات ڕاگیرا.
لە چوارچێوەی قۆناغی حەوتەمی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026، لەکارکەوتنی ڕووناکی یاریگای ئازادی ئێران بووە هۆی ئەوەی کە تەنها 10 خولەک بەسەر یارییەکەدا یارییەکە ڕابگیرێت.
ناوبژیوانی کۆری بڕیاریدا ڕێگە بە یاریزانانی هەردوو یانە بدات بگەڕێنەوە ژووری جلگۆڕین تا ئەوکاتەی ڕووناکی یاریگاکە چاک دەبێتەوە.
ئێران بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدایە و ئیمارات بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
هۆکارەکانی دەرکەوتنی تاڵی سپی لەقژدا چین؟