
بەغدا – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ئازادکردنی پێنج هاووڵاتی عێراقی ڕاگەیاند کە بەهۆی کۆچكردنی نایاسایی لە لیبیا دەستبەسەر کرابوون.
سهحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە، "ئازادکردنی ئەو پێنج عێراقییە دوای سێ مانگ هەوڵ و بەدواداچوونی ڕۆژانە هات کە پڕ بوو لە ئاڵۆزی و مەترسییەکان. لە ئەنجامدا باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی لە ویلایەتی تەرابلوس- لیبیا ، سەرکەوتوو بوو لە ئازادکردنی پێنج هاووڵاتی عێراقی کە بە نایاسایی هاتبوونە ناو لیبیا بە ئامانجی کۆچكردن به نایاسایی لە ڕێگەی خاکی لیبیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا خزمەتگوزاریی پزیشکی و نیشتەجێبوونی دابینکرد، هەروەها پاسپۆرتیان بۆ چاپكرا بۆ ئەوەی بتوانن خۆبەخشانە بگەڕێنەوە عێراق".
روونیشكردهوه ك ، "پێشتر باڵیۆزخانەکە سەرکەوتوو بووە لە ئازادکردنی دەیان کۆچبەری عێراقی لە ماوەی ساڵی 2024 و سەرەتای ساڵی 2025".
سهحاف وتیشی، "هەوڵەکانی باڵیۆزخانەکە بەردەوامن، هاوکات لەگەڵ ئەولەویەتەکانی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەران، ئێمە لەڕێگەی ماڵپەڕی باڵیۆزخانەکەوە و پلاتفۆرمەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر، ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ کۆچبەرانی گەنج لەپێویستی پابەندبوون بەوپەڕی وریایی بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی خۆیان، هەروەها بۆ ئەوەی نەهێڵین فریو بدرێن لەلایەن ئەو تۆڕانەوە کە هەڕەشە لە سەلامەتی و ئاسایشی خۆیان دەکەن هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ئازادکردنی ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەران و گەڕاندنەوەی خۆبەخشانە بۆ عێراق."
هۆکارەکانی دەرکەوتنی تاڵی سپی لەقژدا چین؟