
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، وردەكاری كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ڕاگەیاند، كە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو.
نووسینگەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی كرد، بە ئامادەبوونی وەزیرانی گواستنەوە و پیشەسازی، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆكی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەكان، و نوێنەرانی كۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمان، كە خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری بۆ پڕۆژەكە پێشكەش دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی ناو پڕۆژەكە كرا، بەرەوپێشچوونی كارەكان بەهەموو وردەكارییەكانییەوە، هەروەها باس لە دامەزراندنی كۆمپانیایەكی تایبەت كرا، ئەمە جگە لەو ململانێیانەی كە كاریگەرییان لەسەر پێشكەوتنی كارەكانی هێڵی ئاسنین و ڕێگای وشكانی هەیە، كە دیزاینەكانی تەواو بووە، هەروەها ئەو دەستكەوتەی بەدەست هاتووە لە بابەتی زەوتكردن و دێرینەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ پاشماوەی كێڵگەكانی مین.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە پێداچوونەوەی بە پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاودا كرد، و ئەو داهێنانانەی كە لە وردەكارییە سەرەتاییەكانیدا دەیگرێتەوە، وەك تونێلی ژێرئاوو گۆڕەپانی كۆنتێنەر، كە تێیدا دیدگایەك سەبارەت بە هاوردەكردنی چاوەڕوانكراوی بەندەرەكە لە ساڵانی داهاتوودا خرایەڕوو، جگە لەوەی باس لە تێچووی بیمە و خزمەتگوزارییە دەریاییەكان كرا، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی ئینفۆنتۆركردن و ڕێكخستنی دەرفەتە ئابوورییەكان بۆ مۆدێلی دارایی كراوە، ئەو بوارانەی كە پێشكەش دەكرێن بۆ وەبەرهێنان بەدرێژایی ڕێڕەوی ڕێگای گەشەپێدان.