عێراق هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆك كۆماری سۆماڵ شەرمەزار دەكات

سیاسی
  • 20-03-2025, 14:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە ئیدانەكردنی هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆكی كۆماری فیدراڵی سۆماڵ حەسەن شێخ مەحمودی دەربڕی.
    بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە  : وەزارەتی دەرەوە بە توندی  شەرمەزاركردنی توندی كۆماری عێراق دەردەبڕێت بۆ هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆكی كۆماری فیدراڵی سۆماڵ، حەسەن شێخ مەحمود.
    وەزارەتەكە بەگوێرەی بەیاننامەكەپشتیوانی خۆی بۆ سۆماڵ لە بەرامبەر تیرۆر و توندوتیژی كە مەترسی سەقامگیری و ئاسایشی سۆماڵی لەسەرە دووپاتكردەوە.
    وەزارەتەكە جەختی لە پێویستی بەهێزكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا كردووەتەوە، هەروەها گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكانی هاوبەش.