تۆمەتبار هۆی کوشتنی کارمەندێکی هێزە ئەمنیەکان و بریندارکردنی دوو کارمەندی تر لە دیوانیە دەستگیرکران

ئەمنی
  • 20-03-2025, 13:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی 6 تۆمەتباری دەستگیر کرد،کە لەدیوانیە کارمەندێکی هێزە ئەمنیەکانیان کوشتوە  و دوو کارمەندی  تریشیان لە دیوانیە بریندار کردوە .
    دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : تیمەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەت بە دژە تیرۆر لە پارێزگای دیوانیە 6 تۆمەتباریان دەستگیر کرد دوای ئەوەی تۆمەتباران لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان رووبە روو بونەتەوە،هێزە ئەمنیەکە لەکاتی جێبە جێکردنی ئەرکەکانیان،کە تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون، بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندێک و بریندارکردنی دوویی تر.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای چڕکردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی هات و تیمەکانی دەزگاکە توانیان دەستگیریان بکەن پێش ئەوەی هەڵبێن.
    ڕوونیشیکردەوە : کە تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوە کراون تاکو سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.