
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە تەواوی عێراقییەکان و بەتایبەت گەلی کورد دەکات بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، هەروەك بەوبۆنەیەوە داوای لە هێزە سیاسییەکان دەکات کە یەکێتی نیشتمانی بەهێز بکەن.
سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردمان و سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکەین و هیوادارین ئەم بۆنە بە چاکە و خۆشی و بەرەکەتەوە بگەڕێتەوە بۆ گەلەکەمان خۆشی باڵ بکێشێ بە سەرتاسەری وڵاتدا .
لەبەشێکی پەیامەکەی سەرۆک کۆماردا هاتووە : داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز هێمای قارەمانێتی و ڕزگاربوون و تێکۆشان و سەرکەوتنی مافە بەسەر ناهەقدا و هەروەها مژدەی ڕۆژێکی نوێ و سەرەتای ساڵی نوێی کوردییە.
سەرۆک کۆمار دەشڵێت : لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی نەورۆزدا پەیامی نیشتمانی خۆمان دووپات دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین یەکڕیزی نیشتمانی بەهێز بکەن و کۆڵەکەکانی سیستەمی دیموکراسی پتەو بکەن و پاراستنی ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ و دەستکەوتەکان و پشتیوانیکردن لە دامەزراوە دەستوورییەکان و دەزگاکانی یاسادانان و دادوەری و جێبەجێکردن بکەنە پێشەنگی کاریان و بەوەش بەشداری لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی گەشەپێدان لە وڵاتدا بکەن.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆمار دەشڵێت : جارێکی تر نەورۆز پیرۆزە له ئێوەو خەڵکی سەرتاسەری جیهان
هەموو ساڵێک بەخۆشی و شادی بۆ هەموو لایەک
پەرلەمان دانیشتنەكەی بۆ نیو كاتژمێر دوادەخات