
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی خوری قەتەری، دەستبەكاربوونی سەلام شاكری عێراقی وەك ڕاهێنەری تیپی یەكەمی یانەكەی تا كۆتایی وەرزی ئێستای ڕاگەیاند.
یانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی یانەی خوری قەتەری ڕاهێنەری عێراقی سەلام شاكری وەك ڕاهێنەری تیپەكەی دیاریكردووە تا كۆتایی ئەم وەرزە، و ئاماژەی بەوەشكرد: شاكر پۆستی بەڕێوەبەری تیپی یەدەگی یانەكەی بەدەستەوە بووە.
رونیشیكردەوە: بەهۆی خراپی ئاستەكەی لە خولەكەدا، ئیدارەی تیپەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ مەهدی نەفتی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەی هەڵوەشاندەوە.