سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی پڕۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردن دەكاتەوە بۆ رێگریكردن لە بەفیڕۆدانی كارەبا لە هاویندا

سیاسی
  • 19-03-2025, 17:30
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی پڕۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردن بۆ رێگریكردن لە بەفیڕۆدانی كارەبا لە هاویندا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، كارەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی دابەشكردن، و دامەزراندنی وێستگەی ترانسفۆرمەر و دابینكردنی پێداویستیەكان بۆ كەرتی كارەبا، لە پارێزگاكانی: بەغدا و بەسرە و ئەنبار و نەینەوا و كەربەلای پیرۆز دەستپێكرد، كە بەشێكن لە هەڵمەتێك بۆ كەمكردنەوەی لۆدی سەر تۆڕی نیشتمانی بۆ هاوینی 2025.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی پێداچوونەوەی بە پلانەكانی وەزارەتی كارەبا كرد بۆ چاككردنەوەی وێستگەكان بۆ هاوینی 2025، و هەروەها هەوڵەكانی بەڕێوەبەرە گشتیەكان و كادیرە تەكنیكییەكانی وەزارەتی كارەبای ئەو كۆمپانیایانە بەرز نرخاند كە كارەكە جێبەجێ دەكەن، كە كۆمپانیا گشتیەكانن بۆ دابەشكردنی كارەبا لە: بەغدا و فوراتی ناوەڕاست و ناوەڕاست و باكور و باشور.
    هەورەك سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد كە پڕۆژەكە بە خێرایی و بەپێی پلانەكە تەواو بكرێت هەروەها جەختی لە پێویستی ئامادەبوونی مەیدانی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و یاریدەدەرەكانیان و سەرۆكی بەشەكان كردەوە بۆ جێبەجێكردنی گرنگترین هەڵمەت بۆ چارەسەركردنی لۆدی تۆڕی كارەبا، كە پێش ئەوەی لوتكەی خواست لە هاویندا دەست پێبكات.
    سودانی دووپاتیكردەوە: هەڵمەتی نەهێشتنی لۆد لە تۆڕی كارەبا بۆ هاوینی 2025 بریتییە لە (323) وێستگە كە لە قۆناغی دروستكردن و جێبەجێكردن و نۆژەنكردنەوەن، لەگەڵ 104 وێستگە لە بەغدا، 52 وێستگە لە فوراتی ناوەڕاست، 50 وێستگە لە كۆمپانیای كارەبای ناوەندی، 29 وێستگە لە دابەشكردنی كارەبای باكوور، و 112 وێستگە لە دابەشكردنی كارەبای باشوور (بەسرە، زیقار، میسان، موسەننا)، لە كاتێكدا كۆی ژمارەی یارمەتیەكان (توانای 33 كی ڤی ) 449 فیدەرە، و (توانای 11 كی ڤی ) 1871 فیدەرە.
    هەورەها سەرۆك وەزیران لە وتەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەم هەڵمەتە وردە چاودێری هەموو لایەنە تەكنیكیەكان دەكات ڕێكارێكی پێشوەختە و پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی بارەكان، بەتایبەتی لە كاتی لوتكەی خواستی لە هاویندا، و بۆ تەواوكردنی تۆڕی نیشتمانی بە شێوەیەكی دروست، و وتیشی: خاڵی لۆد دەستنیشانكراوە، كە ئامانجی هەڵمەتی فریاگوزاری نەهێشتنی لۆدەكانە.
    راشیگەیاند:  پێویستە پابەند بین بە خشتەی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوە، وە كاتێكی گونجاومان هەڵبژارد پێش لوتكەی خواست لە هاوین بۆ پاشەكەوتكردنی سەرچاوە و بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان، و وتیشی: كار لەسەر كەرتی گواستنەوە و دابەشكردنی تۆڕی كارەبا دەكەین، بۆ ڕێگریكردن لە بەفیڕۆدان و كەمكردنەوەی زیانەكانی وزە.
    ئاشكراشیكرد: هاوتەریب لەگەڵ ئەم هەوڵانەدا كاردەكەین بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەی وزە، هەروەها پڕۆژەمان هەیە لە بواری جێبەجێكردندا لە بواری وزەی خۆر و وزەی پاك، و وتیشی: كەرتی تایبەت وەك هاوبەشێكی متمانەپێكراو دەمێنێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی كە لە دۆزینەوەی چارەسەردا دابینیان كردووە و بەشدارییان كردووە.
    رونیشیكردەوە گەشەپێدانی دروست دەبێت لەسەر بنەمای بەردەستبوونی خزمەتگوزاری كارەبا بێت، بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵسانەوەی گەشەپێدانی هەمەلایەنە كە عێراق بەخۆیوە دەبینێت.