ئاسایشی نیشتمانی كۆنترۆڵی خۆی بەسەر تۆڕەكانی ساختەكاری لە سێ پارێزگا توندتردەكات

ئەمنی
  • 19-03-2025, 17:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕایگەیاند: كۆنترۆڵی خۆی بەسەر تۆڕەكانی ساختەكاری لە سێ پارێزگادا توندتر كردووە.
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: دوای چەند هەفتەیەك لە بەدواداچوونی هەواڵگری و كۆكردنەوەی زانیاری مەیدانی، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان گورزی ئازاربەخش بدەن لەو تۆڕە ساختەكارییانەی كە بە نهێنی كاریان دەكرد،و ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكان دوای شیكردنەوەی ئەو زانیارییانە كراوە كە لە سكاڵای هاووڵاتییانەوە وەرگیراون و بەدواداچوون بۆ تەوەرەكانی لێكۆڵینەوە لە ڕێگەی سەرچاوەی متمانەپێكراوەوە دەستیپێكرد،  ئەمەش وایكرد تیمە ئەمنییەكان نەخشەیەكی تەواو لە جووڵە و شوێن و تۆڕی پەیوەندییەكانی تۆمەتبارەكان بكێشن.
    رونیشیكردەوە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك هەڵیكوتایە سەر بارەگایەك كە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە وەك شوێنی ساختەكردن بۆ بەڵگەنامە فەرمییەكان بەكاریدەهێنران، لە هەڵمەتەكەدا پەیوەندییەكی مەترسیدار بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە دەركەوت، بەو پێیەی دەركەوت تۆمەتباران بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ ئەندامانی داعش دروستكردووە بۆ ئاسانكاریی جموجۆڵەكانیان و شاردنەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەیان.
    ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانمان لە پارێزگای بەسرە بۆسەیەكیان دانا و ساختەكارێكیان كردە ئامانج لە قەزای زوبێر، هەروەها دەست بەسەر ئامێرە دیجیتاڵییەكان و مۆری ساختە كە لە ساختەكردنی مۆڵەتی گومرگی و نەوتدا بەكارهێنرابوو، بە بەدەستیەوە  گیرا، و ئاماژەی بەوەشدا: لە بەغدا لە یەك كاتتدا دوو هەڵمەتیان ئەنجامدا و بارەگایەكیان لە مەحمودی كردە ئامانج كە تۆڕێك بەكاری دەهێنا كە خۆیان لە بەرپرسانی حكومەت نیشان دەدا و بەڵگەنامەی ساختەیان دەكرد و پێشتریش بۆ ماوەی 72 كاتژمێر چاودێری وردی بۆ كرابوو.
    راشیگەیاند: بەدواداچوون و ئۆپەراسیۆنەكانی لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدا دوو تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیركران كە پسپۆڕن لە هاككردنی بەڵگەنامەكانی وەزارەتەكانی تەندروستی و نەوت و كەرەستەی پێشكەوتوو و مۆری ساختە لەدەستیاندا دەستی بەسەردا گیرا،و ئاماژەی بەوەشكرد: لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕادەی ئەو زیانانە دەركەوتووە كە ئەم تۆڕانە بە دامودەزگاكانی حكومەت و هاوڵاتیان گەیاندووە، هەروەها مەترسی بەكارهێنانی بەڵگەنامە ساختەكانیان لە ساختەكاری دارایی و پێشێلكاری ئەمنیدا هەیە.