محەمەد سەڵاح درێژە بە ژمارە نائومێدکەرەکەی لە یاری کۆتاییدا دەدات

وەرزش
  • 17-03-2025, 10:56
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    محەممەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول ڕۆژێکی هەبوو کە لەبیری بچێت دوای ئەوەی تیپەکەی لە یاری کۆتایی جامی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد دۆڕا و سەڵاح ئاستێکی بەرزی پێشکەش نەکرد و لە یارییەکانی کۆتاییدا بەردەوام بوو لە تۆمارە نائومێدکەرەکانی.
    بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە تۆڕی ESPN  لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردۆتەوە، سەڵاح تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیست لە 11 یاری کۆتایی (یان یاری یەکلاکەرەوەی نازناو) لەگەڵ لیڤەرپوول پێشکەش کردووە.
    جێگای سەرنجە هەردوو گۆڵەکەی لە لێدانی سزا بوو، یەکێکیان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2019 بەرامبەر تۆتنهام بوو، واتە هەرگیز لە یارییەکی کراوەدا لە یاری کۆتاییدا گۆڵی تۆمار نەکردووە.
    سەرەڕای درەوشاوەیی ڕوونی لە خولی ئینگلیزی و دەستکەوتی ژمارەیەکی پێوانەیی لەم پاڵەوانێتییەدا، بەڵام هێشتا سەڵاح نەیتوانیوە جێپەنجەیەکی ڕوون لە یارییە یەکلاکەرەوەکاندا بەجێبهێڵێت کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی نازناوەکان.