ڕاوێژکارێکی حکومی: یەدەگی دراوی بیانی عێراق گەیشتە 110 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 16-03-2025, 19:29
  • +A -A

    بەغدا - INA - نەسار حاج
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد سالح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوە کرد یەدەگی دراوی عێراقی نزیکەی 110 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.
    سالح، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) وتی: یەدەگی دارایی بیانی عێراق یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی پشتگیری وەبەرهێنان، چ ناوخۆیی بێت یان بیانی، چونکە وڵات دراوی جێگری بیانی هەیە کە بە نزیکەی 110 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت،و دابەشکراوە لە نێوان زێڕ و دۆلار و دراوە بیانییەکان.
    ڕوونیشیکردەوە : کە ئەم یەدەگانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری ئابووری گشتی،چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی یان دەرەکی بێت ،کە دەبێتە هۆی پاراستن دژی گۆڕانکاری و شۆکە ئابوورییە جیهانییەکان، هەروەها هێزێك دابین دەکات بۆ دراو .
    ووتیشی : هەژماری کەسی تەرازووی پارەدان ڕێژەی ئەرێنی تۆمار دەکات کە سەقامگیری بەهای دیناری عێراقی بەهێز دەکات، کە کاریگەری گۆڕانکارییەکان لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانی کەم دەکاتەوە، بەهۆی سروشتی ئابووری عێراق،دەشڵێت : عێراق،وەک پێنجەمین گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، سوودی بەردەوام لە دارایی بیانی وەردەگرێت، کە توانای دەدات بە خێرایی و کارامەیی پشتیوانی لە یەدەگە دراوییەکانی بکات.
    جەختیش دەکاتەوە :  کە ئەم یەدەگە بەهێزانە ژینگەیەکی وەبەرهێنانی جێگیر دابین دەکەن،کە یارمەتی خێراکردنی ڕیتمی وەبەرهێنانەکان دەدات و پشتگیری  لە گەشەی ئابووری وڵات دەکات.