وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 1100 کیلۆگرام کەپتاگۆن و دەستگیرکردنی تۆڕێکی مەترسیداری مادە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 16-03-2025, 19:27
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند : کە توانیویەتی 1100کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری کەپتاگۆن کە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتووە دەستبەسەر بکات و تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر بکات.
    لەوبارەیەوە "عەمید میقداد میری " وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، لە کۆنفرانسێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە ، راگەیاند : ئەم سەرکەوتنە بە هاوکاری لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سعودیە ئەنجام دراوە، کە زانیاری گرنگیان پێشکەش کرد وە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەولێر و سلێمانی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد.
    میری دەشلێت : کاری هەواڵگری بووە هۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لۆرییەک دەستبەسەر بکات کە لە سوریاوە بەرەو عێراق دەهات و لە ڕێگای تورکیاوە تێپەڕیبوە و تۆمەتبارەکە  دەستگیر کراوە و تۆڕەکەیان هەڵوەشێنرایەوە، ئەمەش دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی ورد و  نهێنی هەتا کاتی دەستبەسەرکردنی لۆرییەکە.
    بەگوتەی میری ئەم کارە هاوبەشە جەخت لەسەر یەکێتی ئامانج و ڕێگرتن لە کەسانی خراپ دەکاتەوە کە کۆمەڵگای عێراقی دەکاتە ئامانج.