وەزیری سەرچاوەکانی ئاو: پلانی دروستکردنی سێ بەنداومان هەیە ئەمساڵدا لە شنگال

ناوخۆ
  • أمس, 17:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمرۆ یەکشەممە "عەون زیاب" وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،ڕایگەیاند : کە پلانێک هەیە بۆ دروستکردنی سێ بەنداو لە شنگال لە ساڵی 2025، هەروەها پێشنیازێک هەیە بۆ دروستکردنی 36 بەنداوی نوێ.
    وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە لێداوانێکدا بە ئااژنسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستی بە تەرخانکردنی بودجەیە و وەزارەت بەپێی پلانی ساڵانە و لە چوارچێوەی بودجەی 2025 کار دەکات، بە هیوای دەستپێکردنی پرۆژەکە دوای پەسەندکردنی بودجە.
    "زیاب " ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشنیازێک هەیە بۆ دروستکردنی 36 بەنداوی نوێ، لە پاڵ زیاتر لە 20 بەنداوی ئێستادا، ئەم بەنداوانە یارمەتی دەردەبن بۆ بەهێزکردنی ئاوی ژێر زەوی و سوودمەندبوونی خەڵکی ناوچەکە و کاریگەری بۆ زۆر هۆکاری ژینگەیی، بەتایبەت لە ناوچەکانی بیابانی ڕۆژئاوا و باشوور.
    وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ، جەختی کردەوە کە ئامانجیان دروستکردنی 36 بەنداوە، بەڵام جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆژەکە بە یەکجاری کارێکی ئەستەمە، بۆیە پلانی ئێستا بریتییە لە دەستپێکردنی دروستکردنی سێ بەنداو لە ناوچەی شنگال لەم ساڵەدا، پاشان تەواوکردنی پڕۆژەکە بە شێوەیەکی بەردەوام.