
بەغدا-INA
مودەڕڕیسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : دوژمنانی ئوممەتی ئیسلامی بەردەوام هەوڵی پارچەکردنی یەکڕیزی موسڵمانانیان داوە و ئێستاش بە هەستکردن بە هێزی شیعە،دەیانەوێت ناکۆکی و فیتنە بنێنەوە، مودەریسی ئاماژەی کرد کە زانایانی ئایینی ڕۆڵێکی گرنگ لە پووچەڵکردنەوەی ئەم فیتنانەدا دەگێڕن لە ڕێگەی دانوستان و گۆڕینەوەی بیروڕا.
هەروەك مودەڕڕیسی داوای لە وتارخوێنان کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە گواستنەوەی زانست و کەلتوور و ڕەوشت لە زانایانەوە بۆ کۆمەڵگا هەڵبگرن و ببنە پردی پەیوەندی نێوان زانایان و خەڵک.