سەرۆك وەزیران: عێراق بەرەو چوونە ناو هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ وزەی خۆر هەنگاو دەنێت

سیاسی
  • أمس, 14:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیران،جەختی کردەوە لەسەر خواستی عێراق بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ وزەی خۆر.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: "محمد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیران پێشوازی لە " سومین باغشی " باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد، و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانەی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و ئاسۆکانی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش و گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامدانی 19مین کۆبوونەوەی  لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراقی-هیندی تاوتوێکران.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆك وەزیران،ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دروستکردنی ئەنجومەنێکی هاوکاری ئابووری عێراقی-هیندی، و هەروەها چالاککردنی ئەنجومەنی کاروباری عێراقی-هیندی، و ڕێکخستنی سەردانی کۆمپانیا هیندییەکان بۆ عێراق و ئاشنابوون بە دەرفەتی  کارکردن و وەبەرهێنان، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوکاری لە نێوان کەرتی تایبەتی هەردوو وڵاتدا.
    هەروەك سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە خواستی  عێراق بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ وزەی خۆر کە بارەگاکەی لە هیندستانە کرد، ئەو هاوپەیمانیەتییەی کە ئامانجی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە لە ڕێگای بەهێزکردنی بەکارهێنانی وزەی خۆر.
    لە لایەن خۆیەوە، باڵیۆزی هیندستان ئاماژەی بە قووڵی و مێژوویی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق-هیندستانی کرد، و جەختی کردەوە لەسەر خواستی کۆمپانیا هیندییەکان بۆ کارکردن لە عێراق، و بەهێزکردنی هاوبەشی لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا.