
بەغدا-INA
عێراقییەکان لە لیستی ڕەشی یاساکانی چوونە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەدەرکراون،بەپێی لیستێکی نوێ کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردوە،تێیدا هاتنە ناوەوە لەسەر 43 وڵات قورس کردوە،کە عێراق بەدەر کراوە لەم لیستە ، ئەم ڕاستییە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن نیشان دەدات و هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان هەردوو لادا دەسەلمێنێت.
لەوبارەیەوە "فەرهاد عەلائەدین" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان، دەڵێت: سروشتی پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا زیاتر ئەرێنی و هاوکاری بەردەوامە، کە ئاستی متمانەی دووقۆڵی و تێگەیشتنی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا نیشان دەدات.
عەلائەدین دەشلێت : بەدەرکردنی عێراق لە لیستی قورسکردنی ڤیزەی ئەمریکی، پتەوی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گرنگی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و دیپلۆماسی و کۆچبەری دەسەلمێنێت.
هەر سەبارەت بەهەمان پرس "حەمزە مستەفا "شیکاری سیاسی،دەڵێت: بەدەرکردنی عێراق لە لیستی قورسکردنی فیزا بۆ ناو خاکی ئەمریکا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا گەشە دەکەن و بەردەوام لە هەڵکشاندان.
بەپایی دواین هەنگاوی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لیستی وڵاتەکان بۆ سێ پۆل دابەشکراون، کە هەندێکیان بە تەواوی ڕێگریان لێدەکرێت و هەندێکی تر ڕێوشوێنی سەختیان بۆ دادەنرێت، بەڵام عێراق لەم 43 وڵاتە نەبووە، ئەمەش دەرخەری نیشانەی پەیوەندی باش و متمانەی نێوان هەردوو وڵاتە.