
بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،لە ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، جەختی کردەوە کە عێراقییەکان گیان و ڕۆحی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو ئازادی و شکۆی نیشتمان.
سەرۆک وەزیران، لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "X" کە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، دەڵێت: لە ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بە شانازی و ڕێزەوە یادی قوربانیدانی سەدان هەزار لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵات دەکەینەوە،کاتێک ڕووبەڕووی خراپترین دیکتاتۆریەت بوونەوە کە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و دڕندەیی و کوشتنی ئەنجام دا.
لەدێژەی پەیامەکەیدا سەرۆک وەزیران دەشلێت: عێراقییەکان گیان و ڕۆحی خۆیان بەخت کرد لە پێناو ئازادی و شکۆی نیشتمان، و ئێمە ئەمڕۆ بەهۆی ئەو قوربانیدانە گەورانەوە، لە سایەی سیستەمێکی دیموکراسیدا دەژین کە هەموو کەسێک مافەکانی خۆی هەیە کە دەستوور دەستەبەری کردووە، ئەمەش پێویستە لەسەرمان هەموومان کە زۆرترین هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بێت کە نیشتمان و هاووڵاتیانمان بەڕێزەوە بمێننەوە، خۆشگوزەران بن بە ژیانێکی شکۆدار.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەر ئەوەش دەخاتەروو : "کە ئەوان نزا بۆ رۆحی پاکی سەرجەم شەهیدانی عێراق دەکەن، و شەرمەزاری بۆ بکوژان و تاوانباران، و هەرکەسێک ئەو تاوانانەی ئەنجام دابێت.